ده‌سه‌ڵاتی ئۆپه‌راسیۆنی بازرگانی ده‌ریایی بریتانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به هێرشی سێ به‌له‌م بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ك به دوری 60 میل له باكوری رۆژئاوای به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن پێگه‌یشتوه.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ده‌سه‌ڵاتی ئۆپه‌راسیۆنی بازرگانی ده‌ریایی بریتانیا بڵاویكرده‌وه، راپۆرتەکەی لە کەشتییەکەوە وەرگرتوە، دوای ئەوەی "لەلایەن سێ بەلەمەوە لەلای بەندەری حوده‌یده‌وه هێرشی کراوەتە سەر و ئاڵوگۆڕی تەقە رویداوە، هیچ زیانێکی گیانی لەنێو ئەندامانی تیمی کەشتییەکەدا نەبوە".
ئه‌و ئه‌و روداوه له‌كاتێكدایه كه هێرشەکانی گروپی حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، دژی کەشتییەکانی دەریای سور، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی لە حەماس لە شەڕی دژی ئیسرائیل، دەستیان پێکردوە به‌رده‌وامه.
حوسییەکان رایانگەیاندوە، ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەمریکا دو موشەکی بالیستی خستوەتە خوارەوە كه ئاڕاسته‌ی کەشتییەکی کۆنتێنەر لە باشوری دەریای سور لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان لە یەمەن كراوه.