مەقاومەی ئیسلامی عێراق هێرشی كردە سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە سووریا
  2024-01-02       356       

گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایان لە نزیك كێڵگەی شەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەكە و لە ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووەتە ئامانج، کە هێرشەكە لە ڕێگەی مووشەكێكەوە بووە.

ئاوێنە: گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق لەبارەی هێرشكردنە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك كێڵگەی شەدادی لە حەسەكە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایان لە كێڵگەی شەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەكە و لە ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووەتە ئامانج، ئامانجەكەیان پێكاوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هێرشەكە لە ڕێگەی مووشەكێكەوە بووە، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەلایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی دەكرێتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×