وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە کە ئیسرائیل لە پشت دو تەقینەوەیەکەی گۆڕستانێکی ئێرانهوه بێت، کە بوەهۆی کوژرانی 100 کەس و برینداربونی دەیان کەسی دیكه.
دوێنێ چوارشهممه لە میانی یادکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فهرماندهی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دو تهقینهوه له پارێزگای كرمان رویانداو بههۆیهوه 103 كهس كوژراون و دهیان كهسی دیكهش برینداربون.
جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە کە ئیسرائیل لە پشت دو تەقینەوەیەکەوە بێت، کە بوەهۆی کوژرانی 103 کەس و برینداربونی دەیان کەسی دیكه، لە گۆڕستانێکی ئێران.
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چوار ساڵ لهمهوبهر و لە ساڵی 2020دا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا لە بەغدا کوژرا.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا لەژێر رۆشنایی ململانێی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئامادەیی سەربازیی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، جەختیشی لەوەکردەوە، بزوتنەوەکە هێشتا "توانای بەرچاو"ی هەیە لە ناوخۆی غەززە.
ئهوهشی خستهڕو، نەهێشتنی ئەو مەترسییە سەربازییەی حەماس دروستی دەکات "ئامانجێکی بەدیهاتوە" بۆ ئیسرائیل، بەڵام رەنگە نەتوانێت ئەو گروپە "بسڕێتەوە".