سێ مانگی ته‌واو بەسەر شەڕی ئیسرائیل‌و حەماس تێدەپەڕێت. بەگوێرەی ئامارەکان؛ ژمارەی کوژراوانی شه‌ڕه‌كه له‌هه‌ردولا نزیكبۆته‌وه له 25 هه‌زار كه‌س‌و برینداربونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه.
ئاوێنه: رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو سێ مانگی ته‌واوه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
وەزارەتی تەندروستی لەغەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتووەتە 22 ھەزارو 835 کوژراو‌و 58 ھەزارو 416 بریندار.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ته‌نها لە 24 کاتژمێری ڕابردودا، 113 کەس لەئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون‌و 250ی دیکەش برینداربون.
هەروەها لەدەستپێکی جەنگەکەشەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 355 هەزار خانوو شوقە خاپورکراون، یان زیانیان بەرکەوتووە.
بەهۆی بۆردومان‌و خاپورکردنی شوێنی نیشتەجێبونیانەوە، 85٪ی دانیشتووانی غەززە بەرەو باشوری کەرتەکە ئاوارە بون. زۆرینەشیان لەژێر خێمەو لەناو خانووە زیانبەرکەوتووەکاندا دەمێننەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەماڵپەڕی سوپای ئیسرائیل‌دا بڵاوکراوەتەوە، له7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا زیاتر له 600 سەرباز کوژراون‌و نزیكه‌ی دو هه‌زارو 500 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسدا بۆ ئۆردوگا جوله‌كه‌نشینه‌كانی نزیك سنوری غه‌ززه، نزیكه‌ی 1200 هاوڵاتی‌و سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژران‌و برینداربون‌و به‌دیل گیران.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.