وەزیری بەرگریی ئەمریکا تووشی شێرپەنجە بووە
  2024-01-10       406       

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)بڵاویکردەوە، لوید ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و مانگی رابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

لوید ئۆستن لە کۆتایی ساڵی رابردوو گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا، لە شەوی سەری ساڵیش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیی رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کرا.

بە وتەی پزیشەکەکانی ئۆستن، ناوبران دۆخی تەندروستیی جێگیرە، بەڵام هێشتا پێویستی بەوەیە لەژێر چاودێریدا لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×