وەزارەتی ناوخۆ: چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و كەسانە قەدەغە دەكات كه‌ قەرزاری باجن
  2019-08-19       484       

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێی چوونە دەرەوە لە گەورە باجدەرەكان دەگرێت و چوونە دەرەوەیان لێ‌ قەدەغە دەكات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممه‌ 19ـی ئاب، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی موڵكایەتی هاتووە، بەپێی نووسراوی وەزارەتی ناوەخۆ و بەڕێوەبەرایەتی باجەكان، گەشتكردنی باجدەری قەرزار قەدەغە دەكرێت بۆ دەرەوە.

لە بڕیارەكە ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە ژمارە 9751 تایبەت بە قەدەغەكردنی گەشت لە باجدەری قەرزار بەمەبەستی ڕێكاری یاسایی بۆ ئەو كەسانەی قەرزاری باجن.

 بەشێك لە خاوەن كۆمپانیا گەورەكان ساڵانە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خۆدزینەوە لە باج گەشتی دەرەوە دەكەن و هەندێك جار ناوی كۆمپانیاكەش دەگۆڕن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×