توركیا: هانی بەغداو هەرێم دەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوت
  2024-01-12       355       

ئالپ ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، هانی بەغداو هەولێر دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: ئالپ ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوەوە، بۆرییەکانی نەوت ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا ھەناردەکردنە دەستی پێنەکردوەتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا ھیچ بەربەستێکی تەکنیکی و ھونەری لەبەردەم ئەو پڕۆسەیە نییە، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق ھۆکارن بۆ راگرتنی ھەناردەی نەوت تا ئەم ساتە.

جەختیشی کردەوە، ئەوان ھانی ھەرێم و بەغدا دەدەن بۆ ئەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و ھەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×