ئەمریکا لەبارەی حوسییەکانەوە نامەیەکی تایبەت بۆ ئێران دەنێرێت
  2024-01-14       429       

جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دوابودوای هێرشەکانیان بۆ سەر حوسییەکان ،ئەمریکا نامەیەکی تایبەتی بۆ ئێرانییەکان ناردووە.

بایدن ئەوەشی راگەیاند ،" ئێمە بە تەواوی ئامادەین" ، و روونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە نەدا.

بە بروای ئەمریکاو ووڵاتانی کەنداو ، حوسییەکان گروپێکی نزیک لە ئێرانن و لە لایەن ئێرانەوە یارمەتی لۆجیستی و سەربازی دەدرێن و ئێران وەک باڵێکی سەر بە خۆی بۆ شێواندنی ناوچەکە و بازرگانی جیهانی لە دەریای سوور بە کارییان دەهێنێت .

ئێرانیش بە تووندی ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و رایگەیاندووە ، ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە.

لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی پێشوو ،هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بە پشتیوانی کەنەدا و ئوستورالیا ، نزیکەی  پێگەی چەکدارەکانی حوسی لە یەمەن بوردومان کرد و رۆژێک دوای ئەو بوردومانەش ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان بۆ جاری دووەم چەکدارەکانی حوسییەکانی یەمەنییان بە مووشەکی تۆماهۆک بوردومان کردووە

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، بوردومانەکان هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆ لە سەر توانای چەکدارەکانیان بۆ ڕێگری کردن لە کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دانانێن .

جێی ئاماژەیە ئەمریکا و ووڵاتە رۆژئاواییەکان ، بەبەردەوامی حوسییەکان بە لەمپەر دانان و پەلاماردانی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور تۆمەتبار دەکەن و بە مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر ئاسایشی بازرگانی جیهانییان دەزانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×