گۆڕان ناوی "مستەفا سەید قادر"ی وەك كاندیدی جێگری سەرۆك، رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم كرد
  2019-08-19       2200       

بزوتنەوەى گۆڕان ناوى "مستەفا سەید قادر"ی وەک کاندیدى بزوتنەوەکە بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێم، ئاڕاستەى سەرۆکایەتى هەرێم كرد.

ئاوێنە: لە چوارچێوەى پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت بەپێی رێککەوتنى سیاسی نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان ئەو پۆستانەى کە ماون وەک بەرکەوتەى بزوتنەوەى گۆڕان، ناوى کاندیدەکانى ئاڕاستەى سەرۆکایەتیەکان دەکات بۆ دانان و دەستبەکاربونیان.

میدیای رەسمی گۆڕان ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویكردۆتەوە كە رۆژى یەکشەمە بزوتنەوەى گۆڕان بە نوسراوێک کە ئیمزاى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕانى لەسەربوە، ناوى مستەفا سەید قادر وەک كاندیدی جێگرى سەرۆکى هەرێم ئاڕاستەى سەرۆکایەتى هەرێم کراوە .

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە هەفتەى داهاتودا مەرسومى سەرۆکایەتى بۆ هەردو جێگرانى سەرۆکى هەرێم دەردەكرێن و تا کۆتایی ئەم مانگە دەستبەکاردەبن.

مستەفا قادر مستەفا عەزیز،  ساڵى (1958) لە قەڵادزێ لەدایکبوە

پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردوە

 ساڵى (1980) بوەتە پێشمەرگە

 لە ساڵى (1990 - 1991) زیندانی سیاسی بوە.

 ئەندامى سەرکردایەتى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بوە

 جێگری فەرماندەی گشتی هێزى پێشمەرگە بوە

 وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بوە

 رێکخەری ژوری کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەى گۆڕان بوە

 لەکابینەى هەشتى حکومەتى هەرێمدا وەزیرى پێشمەرگە بوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×