ئەمشەو ئێران دوای هەولێر بارەگایەکی لە پاکستان بۆردوومان کرد
  2024-01-16       481       

ئەمشەو بە مووشەکی دوورهاوێژ دوو بارەگای گرووپی چەکداری جەیشولعەدلی لە پاکستان بوردوومان کراوە.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، بە مووشەکی دوورهاوێژ دوو بارەگای گرووپی چەکداری جەیشولعەدلی لە پاکستان بوردوومان کراوە، بارەگاکانی کە بە ئامانج گیراون دەکەونە ناوچەی بەلووچستانی پاکستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم هێرشەی سەر خاکی پاکستان دوای هێرشەکانی دوێنێی شەوی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سووریا دێت، دوێنێ شەو، سوپای پاسداران هێرشێکی مووشەکی لە دژی هەولێر ئەنجامدا، بەپێی قسەی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ١١ موشەک ئاڕاستەی هەولێر کراون، چوار موشەکیان لە کرماشان و حەوت مووشەکەکەی تر لە ئازەربایجانی شەرقییەوە ئاراستە کراون.

هەر دوێنێ شەو سوپای پاسداران هێرشێکی مووشەکی لە دژی بارەگاکانی چەتەکانی داعشی لە سووریا ئەنجامدا، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشەکەی سووریا وەک تۆڵەی تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان ئەنجام داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×