وەزیری دەرەوەی ئێران: لە هەولێر بارەگای موسادمان كردە ئامانج
  2024-01-17       420       

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر جەخت دەكاتەوە كە زانیارییەکانیان "راستن" و بارەگای مۆسادیان کردوەتە ئامانج.

 ئاوێنە: حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆسدا وتی"ئێمە لەو هێرشانە عێراق بە ئامانج ناگرین و هێرشەکەی هەولێر لە چوارچێوەی بەرگریکردن بوە لە ئاسایشی خۆمان."

بەقسەی وەزیری دەرەوەی ئێران، وڵاتەكەی "رێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرێت" و، "بونی بارەگای مۆساد لە هەرێمی کوردستان دژی خەڵکی ئێرانە."

لەبارەی هێرشەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر گروپی "جەیش ئەلعەدل" لەنێو خاكی پاكستان، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی، هیچ هاوڵاتییەكی پاكستانی نەكراوەتە ئامانجی موشەك و درۆنە ئێرانییەكان، ئێمە گروپی "جەیش ئەلعەدل"مان كردۆتە ئامانج نەك هاوڵاتیان پاكستان.

هەروەها وتیشی، دەستوپەنجە لەگەڵ "تیرۆریستان" لەنێو خاكی عێراق و پاكستان نەرم ناكەین كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئێران و ئاسایشی عێراق و ئاسایشی پاكستان بە ئاسایشی ئێران دەزانین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×