سوودانی: عێراق ڕێژەی لە ٣٠٪ وزەی جیهان دابین دەکات
  2024-01-19       558       

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا، عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گاز و ئەو تێچووەی بۆ هاوردەکردنی گاز تەرخان دەکرێت، بۆ پرۆژەی دیکە تەرخانی دەکەن.

ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراقدا نییە و ڕووداوەکان لە عێراقدا بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەش عێراق ڕێژەی لە ٣٠٪ وزەی جیهان دابین دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، چوار ملیار دۆلار لەپێناو هاوردەکردنی گازدا تەرخانکراوە، کە بەشێکی زۆری بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە و هەر کاتێک بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆیی گەیشتە قۆناغی خۆبژێوی، ئەم پارەیە بۆ پرۆژەکانی تر تەرخان دەکرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، پلانیان هەیە لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا، عێراق خۆی پێداویستی گاز دابین بکات و بگاتە قۆناغێک کە چیتر بەفیڕۆدانی گاز نەمێنێت.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم باسی لەوە کرد، چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت و کێشەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم وەستاوە و لەگەڵ تورکیا هیچ کێشەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە نییە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×