له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارە عێراقییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، هۆشیار زێباری ده‌ڵێت، بەرەی مقاوەمە تەشەنە بەشەڕەکە دەکات و ناوچەکە بەرەو شەڕێکی فراوانتر دەبات..
ئاوێنه: ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، جارێكی تر بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا لێیە، بۆردومانکرایه‌وه‌و دوای هێرشه‌كه بەرەی مقاوەمەی عێراقی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویه‌تی، بەردوامیی هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدو بونی قوربانی، پێشلکردنێکی مەترسیدارە لەروبەڕوبوونەوەکاندا.
زێباری ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەی مقاوەمە تەشەنە بەشەڕەکە دەکات و ناوچەکە بەرەو شەڕێکی فراوانتر دەبات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق هۆشدارییدا له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی هێرشه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و رایگه‌یاند، عێراق له‌مه‌ترسیدایه به‌ڕاكێشانی بۆ ناو ململانێكانی ناوچه‌كه.
جینین پلاسخارت وتیشی، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاتێکدا تێپەڕدەبێت کە ململانێیەکان لەغەززە چڕبونەتەوەو لەشوێنەکانی دیکەش کردەی چەکداری هەڕەشەی ئاگرێکی گەورە دەکەن".
ئه‌وه‌شی وت، "عێراق له‌مه‌ترسیدایه ڕابكێشرێته ناو ئه‌م ململانێیه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕێگریكردن له‌په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كرێن ده‌بنه هۆی تێكدانی ئه‌و سه‌قامگیری و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ساڵانی رابردودا دوای هه‌وڵی سه‌خت له‌وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتون".
پلاسخارت ده‌شڵێت، "سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق له‌پێشه‌نگی هه‌مو كاره‌كانماندایه‌و بانگه‌وازی خۆمان بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی دان به‌خۆیاندا بگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌مو هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی كۆتاییهێنان به‌ململانێی غه‌ززه‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی بۆ ناو ناوچه‌كه چڕكراونه‌ته‌وه، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش چه‌ندینجار داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێی كردوه جگه له‌گه‌یاندنی هۆكاری مرۆیی به‌رده‌وام بۆ غه‌ززه، پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئازادكردنی بێ مه‌رجی هه‌مو بارمته‌كان".