ئەمریکا: وەڵاممان بۆ هێرشەکانى سەر بنکەى عەین ئەسەد دەبێت
  2024-01-22       301       

جێگرى راوێژکاریى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشەى درەنگانى شەوى شەممە کرایە سەر هێزەکانى ئەمریکا مەترسیداربوون و بە مووشەکى دوورمەودا کراون،  دەشڵێت" ئەمریکا وەڵامى بۆ هێرشەکان دەبێت".

جۆن فاینەر، جێگرى راوێژکاریى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیاى ئەمریکى رایگەیاند، دوایین هێرشى گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانى وڵاتەکەى جێگەى مەترسى بووەو بەمووشەکى دوورمەودا کراون.

فاینەر، وتى  وەڵامیان دەبێت بۆ ئەوانەى هێرشەکانیان ئەنجامداوە.

سوپاى ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، درەنگانى شەوى شەممە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى "نزیک لەئێران" بە مووشەکى دوورمەودا هێرشکراوەتە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد و سیستمى بەرگرى ئاسمانى بەشێکى زۆرى مووشەکەکانى پوچەڵکردوەتەوە.

شەوی شەممە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک مووشەکیان ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کردووە کە راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکی تێدا جێگیرکراون.

لای خۆیەوە وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ رایگەیاند "ژمارەیەک مووشەک لە نزیک بارەگایەکی سوپای عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتەخوارەوە و بەھۆیەوە سەربازێک بریندار بووە".

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا – پنتاگۆن، لە 17ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هێرش لە دژی هێزەکانى وڵاتەکەیان، لە عێراق و سووریا تۆمارکراون.

نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکیش لە سووریا جێگیرکراون، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتن بۆ رێگرییکردن لە گەڕانەوەی داعش ئەژماردەکرێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×