ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-01-23       686       

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 214 ملیۆن و 64 هەزار و 659 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 194 ملیۆن و 954 هەزار و 659 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 19 ملیۆن و 110 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 22ی کانوونی دووەمی 2024 بوو کە تێیدا 218 ملیۆن و 146 هەزار و 755 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە نزیکەی 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×