راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: خۆمان بەدوردەگرین لە چونە نێو هەر بەرەیەكی شەڕ
  2024-01-23       396       

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ ، یاریدەدەری سكرتێری گشتی ناتۆ بۆ كاروباروباری ئۆپەراسیۆنەكان، رایگەیاند، عێراق هەوڵی ئەوە دەدات كە نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ ململانێی ئەوانی دی، خۆیشی بەدور دەگرێت لە چونە نێو هەر بەرەیەكی شەڕ.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازی كردوە لە تۆماس كۆڤز، یاریدەدەری سكرتێری گشتی ناتۆ بۆ كاروباروباری ئۆپەراسیۆنەكان بە ئامادەبونی خۆسێ ئەگوێرۆ، فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق.

لە كۆبونەوەكەدا باس لە كاری نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق كراوە لەپاڵ تاوتوێكردنی رێگەكانی پتەوكردنی هاوكاری و هاوبەشی عێراق لەگەڵ ناتۆ بەشێوەیەك كە توانای هێزە عێراقییەكان بەرزبكاتەوە.

لەكۆبونەوەكەدا ئەعرەجی جەختی كردۆتەوە كە "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شایەتی ئەوەیە كە دۆخی ئەمنی لەعێراق باش بوەو توانای ئەمنی هێزە عێراقییەكان پەرەی سەندوە."

ئەعرەجی "نیگەرانی عێراقی دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی لە غەززە رودەدات لە كوشتنی منداڵان و ژنان" و ئاماژەی بەوەشداوە كە "هەموان داوادەكەن روبەری شەڕەكە فراوان نەبێت، بەڵام بەداخەوە روبەری شەڕەكە فراوان بوە." وتوشیەتی، "بەردەوامیی بۆردومانەكان لە لوبنان و سوریا هەوڵێكە بۆ ئەوەی ئەو دو وڵاتە رابكێشرێنە نێو شەڕەكە."

ئەعرەجی وتوشیەتی، "عێراق هەوڵی ئەوە دەدات كە نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ ململانێی ئەوانی دی، سیاسەتی عێراق بریتییە لە چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ و خۆبەدورگرتن لە چونە نێو هەر بەرەیەكی شەڕەكە." ئاماژەی بەوەشداوە، "عێراق پەرۆشە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموان ئەرێنی و هاوسەنگ بن." جەختیشی كردۆتەوە لەسەر "گرنگی بەیەكگرتویی مانەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدژی پاشماوەكانی داعش."

لای خۆیشییەوە تۆماس كۆڤز جەختی كردۆتەوە كە "هاوپەیمانی ناتۆ هەوڵی پەرەپێدانی چالاكییەكی نێردەكەی دەدات بەشێوەیەك كە وەزارەتی ناوخۆش بگرێتەوە لەگەڵ بەهێزكردنی شەراكەتی خۆی لەگەڵ عێراق بۆ ماوەی زیاتر." جەختیشی كردۆتەوە كە "نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق نێردەیەكی راوێژكارییە نەك شەڕكەر." ئاماژەی بەوەشداوە كە "عێراق پێشەنگێكی هەرێمییە لەناوچەكەو ئەمڕۆ عێراق زیاتر ئارام و سەقامگیرە."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×