ئەمریکا چەند بنکەو بارەگایەکی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکرد
  2024-01-24       496       

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەوەڵامی هێرشە درۆنیی‌و موشەکییەکانی گروپە میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەعێراق‌و سوریا، چەند بنکەو بارەگایەکی حزبوڵڵای عێراقی لەقائیم‌و جەرەفولسەخر بۆردومانکردوه‌و حەشدی شەعبیش ڕایدەگەیەنێت، لەهێرشەکانی شەوی ڕابردوودا کوژراوو بریندار هەن.

ئاوێنە: فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشكرایكرد، لەوەڵامی هێرشەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆ سەر هاوپەیمانان، لەنێویاندا هێرشەکەی 20ی ئەم مانگە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا سێ ناوەندی میلیشیاکانی حزبوڵڵاو گروپەکانی دیکەی سەر بەئێرانی لەعێراق بۆردومانکرد.

فەرماندەییەکە ئاماژەیداوە به‌وه‌ى، لەهێرشە ئاسمانییەکاندا شوێنی مەشقکردنی چەکداران لەسەر هەڵدانی موشەک‌و درۆنەکان کراوەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، هێرشەکانیان وەڵامێک بوە بۆ دەستدرێژییەکانی گروپە میلیشیاکانی سەر بەئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق‌و سوریا.

هەر لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، حەشدی شەعبی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تەلیگرام بڵاویکردوەتەوە، کە هێزەکانی لەشاری قائیم هێرشیانکردوەتەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی‌و بەهۆیەوە کوژراوو بریندار هەن.

کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە گروپە میلیشیاکانی عێراق، کە خۆیان بەبەرەی موقاوەمە ناساندوە، بەنزیکەی 20 موشەکی بالیستی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لەسنوری پارێزگای ئەنبار لەڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایه‌، دوای هێرشە موشەکییەکان ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو گروپە چەکدارانەی عێراقی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیدەکرێن بەچەندین موشەکی بالیستی لەڕۆژئاوای عێراق، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان کردۆته‌ ئامانج، بەهۆی کاریگەری دەنگەوە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی زیان بەر سەریان کەوتوەو سەربازێکی عێراقیش برینداربوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک موشەک لەنزیک بنکەی لیوای 29ـی فرقەی حەوتی سەر بەفەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی جەزیرە لەبنکەی عەین ئەسەد کەوتوەتە خوارەوەو بەهۆیه‌وه‌ سەربازێکی عێراقی برینداربوەو زیان بەبارەگای لیوای 29ش گەیشتوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×