لۆید ئۆستین وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ستایشی ئه‌و "لێهاتویی و پیشه‌ییانه‌ی" كرد كه سوپای ئه‌مریكا له پێگه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی له جورف سه‌خه‌ر له بابل و قائیم له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامیاندا.
ئاوێنە: لۆید ئۆستین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به ڕێنمایی جۆو بایدن، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی پێویست و ڕێژه‌یییان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر سێ دامه‌زراوه كه میلیشیای كه‌تایبی حزبوڵای سه‌ر به ئێران و گروپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران له عێراق به‌كاریان ده‌هێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م لێدانه وردانه وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ زنجیره‌یه‌ك هێرش له دژی كارمه‌ندانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، "من سوپاسگوزاریم هه‌م بۆ ئه‌و لێهاتویی و پیشه‌ییانه‌ی كه كارمه‌ندانمان به‌و بۆردومانانه‌ی پلانیان بۆ داناوه و ئه‌نجامیانداوه، هه‌م هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وی له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی داعش".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه، خۆی و جۆو بایدن درێغی ناكه‌ن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌رگریكردن له سه‌ربازانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و ئاشكراشیكرد، "ئێمه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا ناده‌ین، به‌ڵكو ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی گه‌ل و هاوبه‌شه‌كانمان، بۆیه داوا له‌و گروپانه و سپۆنسه‌ره ئێرانییه‌كانیان ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان ڕابگرن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باره‌گاكانیان له هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و بابل كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكی، به‌هۆیه‌وه كوژراو و برینداریان هه‌یه.