وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
  2019-08-20       1102       

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئامادەن داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەن، هاوكات فەرمانبەرانیشی دڵنیا كردەوە كە لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكرێت.



ئاوێنه‌: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ''لەگەڵ بەغدا لەگفتوگۆداین‌و لەسەر چەندین پرسیش هاوڕاین، پەیوەندیی بەردەوامیش لە نێوانماندا هەیەو چەند لیژنەیێكی تەكنیكی دروست كراون بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان''.

ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی دەربڕی بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەی عێراق‌و وتی ''ئامادەین ئەو بڕە نەوتەی كە عێراق داوای دەكات، كە 250 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا، داهاتەكەی بدەینە حكوومەتی بەغدا''.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوش ەكرد، بەپێی یاسای بودجەی پێویستە بەغدا لە ساڵێكدا زیاتر لە 12 ترلیۆن دیناربۆ هەرێم رەوانە بكات، بەلام ئەوەی كە بۆ مووچە لە ساڵێكدا رەوانەی دەكات نزیكەی 5 ترلیۆنە و ئەو 7 ترلیۆنەی كە بەهۆی رادەستنەكردنی داهاتی نەوتەوە رەوانەی ناكات، زۆر زیاترە لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیشەوە، وتەبێژی حكوومەت وتی "لەسەرتاسەری هەرێم بڕیاری ڕێكخستنەوەی دەوام جێبەجێ دەكرێت و ئەركی وەزارەتەكانیشە لەڕێگەی فەرمانگەكانیانەوە بەپێی یاسا جێبەجێكاری ئەو بڕیارە بن، بابەتەكە یاساییە و ناكرێت كەمتەرخەمی لەجێبەجێكردنیدا بكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×