پەرلەمانی عێراق: پێویستە حكومەت هەنگاوەكانی دوورخستنەوەی هێزە بیانییەكان خێراتر بكات
  2024-01-24       288       

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریكای بۆ سەر بارەگاى هێزە ئەمنییەكان لە بابل و ئەنبار كرد، داوای لە حكومەت کرد، هەنگاوەكانی خێراتر بكات، بە مەبەستى جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمان لەبارەى دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەكان .

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە بارەی هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریكا بۆ سەر چەند بنكەیەكی حەشدی شەعبی لە بابل و ئەنبار ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئیدانەی هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریكا بۆ سەر بارەگا ئەمنییەكان لە بابل و ئەنبار دەكەین، ئەمە پێشێلكاریی ئاشكرای سەر سەروەریی عێراقە، هەروەها ڕێزنەگرتنە لە میساق و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتی و دووقۆڵییەكان لەلایەن ئەمریكاوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، هەنگاوەكانی خێراتر بكات، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمان بە مەبەستی دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەكان لە وڵاتەکەمان، كە بوونیان هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەكەی .

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هێرشەی ئەمریكا پێشێلكارییەكی ڕوونە بۆ سەر یاسا و ئیرادەی گەلەكەمان و سەروەری عێراق و خوێنی گەلەكەمان هێڵی سوورە، ناتوانرێت ڕێگە بە پێشێلكردنی بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئەمریكا بارەگای هێزەكانی حەشدی شەعبی لە قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار و جورف سەخاری سەر بە پارێزگای بابل بۆردوومان كرد، لە ئەنجامدا چەند چەكدارێكی ئەو گرووپە كوژران و برینداربوون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×