بەغدا، هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر سەنتەرێک کە بانگەشە بۆ حیزبی بەعس دەکات
  2024-01-25       329       


دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا هەڵیانکوتاوەتە سەر کتێبخانەیەک کە بانگەشەی بۆ حیزبی بەعس و رژێمی روخاو کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بە پشتبەستن بە زانیاری ورد کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێیان دراوە، هەروەها بە چاودێری مەیدانی، مەفرەزەکانمان دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادگا توانیان هەڵبکوتنە سەر کتێبخانەیەک کە بانگەشەی بۆ حیزبی بەعس و رژێمی رووخاو کردوە".

باسی لەوەش کردووە، دەزگاکەمان کتێبخانەکەیان لە مۆڵێکدا دۆزیوەتەوە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، دوای گەڕان و پشکنین دەستگیرا بەسەر 40 کتێب کە وێنەی سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی لەسەر بوو.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەشڵێت، دەستگیرا بەسەر کتێبەکاندا و هەروەها خاوەنەکەشی دەستگیرکراوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەری.

هەروەها، هەر لەو بەیاننامەیەدا دەزگاکە رایگەیاندووە کە هەر لەو چوارچێوەیەدا مەفرەزەکانیان لە بەغدا کەسێکیان کردووە کە لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بەسەر شکۆی رژێمی بەعسدا هەڵیداوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×