وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتین بۆ داڕشتنی خشتەی زەمەنی چونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان
  2024-01-25       546       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا رێككەوتون بۆ داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی بۆ دیاریكردنی ماوەی مانەوەی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حكومەتی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا سەركەوتنی دانوستانە بەردەوامەكانی نێوان هەردولا رادەگەیەنێت كە لە ئابی 2023ەوە دەستیان پێكردوە كە بە پێویستی دەستپێكردنی كاری لیژنەی سەربازیی باڵا بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی داعش كۆتاییان هاتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەمەبەستی داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی دیاریكراو و رونە كە ماوەی مانەوەی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاری بكات و دەستبكرێت بە كەمكردنەوەی دیراسەكراو و  پێ بەپێی راوێژكارانی سەربازی لەسەر خاكی عێراق و كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازیی هاوپەیمانی دژی داعش و گواستنەوە بۆ پەیوەندیی دوقۆڵی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕوی سیاسی و ئابوری و كولتوری و ئەمنی و سەربازییەوە بەشێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراق.

جەختیشی كردۆتەوە كە هەردو لا پشتیوانی خۆیان بۆ كاری لیژنەكەو ئاسانكاریی بۆ ئەركەكانی و رێگری لە هەر شتێك كە ببێتە مایەی كۆسپ و دواخستنی كارەكانی، دوپاتكردۆتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پاراستنی رەوتی كارەكانی لیژنەكەو سەركەوتنی لە بەدیهێنانی ئەركەكانی بەرژەوەندییەكی نیشتمانییەو لەپاڵ ئەوەشدا دەبێتە مایەی پاراستنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.

وەزارەتی دەرەوە وتوشیەتی، حكومەتی عێراق داوا دەكات كارەكانی ئەم لیژنەیە بەهیچ شێوەیەك رانەگیرێن و كۆسپیان بۆ دروست نەكرێت و هەروەها كاربكرێت بۆ دوركەوتنەوە لە یاریكردن بە سەقامگیری عێراق.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە عێراق پابەندیی خۆی بە پاراستنی راوێژكارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوپاتدەكاتەوە لەسەرتاسەری وڵات لەماوەی دانوستانەكاندا لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری و رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەكان.

وەزارەتی دەرەوە وتویەتی، حكومەتی عێراق پێشوازی لەم رێككەوتنە دەكات و بە بەشێك لەو بەڵێنانەی خۆی دەزانێت كە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا بە خەڵكی داون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×