بەرەی مەقاومەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ جارێكی تر لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشییان كردووەتە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نییە.
بەرەی مەقاومەی ئیسلامی عێراق لەبارەی هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ جارێكی تر لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشییان كردووەتە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و ئامانجەكەیان پێكاوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا زانیاری لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نییە.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردووش بەرەی مەقاومەی ئیسلامی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هەروەها هێرشێكی دیكەی كردە سەر بنكەیەكی هاوپەیمانان لە ناو فڕۆكەخانەی هەولێر.