چوار سكاڵا لەسەر كۆبوونەوەی دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان تۆمار كراوە
  2024-01-26       297       

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرێت، دواتر چەند پەرلەمانتارێك چوار سكاڵایان لە دادگای فیدراڵ دژی ئەو دانیشتنە تۆمار كرد، دادگاش ٢٩ی ئەم مانگە سەبارەت بەو سكاڵایانە كۆدەبێتەوە.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە سبەینێ پەرلەمان كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت، ئەم كۆبوونەوەیش پێش یەكلاییكردنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارانە لە سەر ئەو دانیشتنە.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، كە دەكاتە دوو شەممەی داهاتوو، دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێی چوار داواكاری یاسایی و داواكاری بۆ دەركردنی فەرمانی دەوڵەتی دەكات، بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستپێكردنەوەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، وەك وادەی دەستپێكردنەوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان.

یەكێك لەو سكاڵایانە بریتییە لە داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی خولی یەكەم و سەرجەم ئەو دەرەنجامانەی لێی دەرچووە، لەوانەش كاندیدكردن و ئەو ناوانەی كە كاندید كران و دەنگیان لەسەر دراوە.

سكاڵایەكی دیكە بریتییە لە، داواكارییەك بۆ دەركردنی فەرمانی دەوڵەت بەمەبەستی وەستاندنی دەستپێكردنەوەی خولی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی شەعلان كەریم لە پەرلەمان.

پێشتر بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندبوو، سبەینێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكلایی بكرێتەوە، چونكە تاوەكوو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر كاندیدێكی دیاریكراو بۆ ئەو پۆستە نییە، هەروەها سكاڵاكانی دادگا لەسەر ئەو دۆسییە یەكلایی نەكراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرێت، بۆیە دانیشتنەكە بەبێ یەكلاییكردنەوەی پۆستەكە دواخرا، بەڵام شەعلان كەریم كاندیدی حەلبووسی زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا لە خولی یەكەمی دەنگدانەكەدا، دواتر دەنگدان چووە قۆناغی دووەمەوە و كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×