ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
  2024-01-27       372       


لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و هێزی هاوپەیمانان بڕیاردراوە پێداچونەوە بەئاستی ئەو هەڕەشانە بکرێت کە چەکدارانی داعش لەسەر عێراق دروستیانکردوە، هەروەها ئەو کەرەستە سەربازییانەی لەبەردەستی ‌هێزەکانی عێراقدایە، دوای ئەوە وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی سەربازی هێزی هاوپەیمانان دیاری دەکرێت.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕو، ئەمڕۆ شەممە، بەپاڵپشتیی سودانی، کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا "بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دەستیانپێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پسپۆڕە سەربازییەکان ئەرکی کۆتاییهێنان بە "ئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوای دەیەیەک لە کارکردن و ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لەدژی داعش بەدەستدەهات" لە ئەستۆ دەگرن.

دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ؛ کارەکانی ئەو لیژنە باڵایە لەسەر ئاستی سێ گروپی کار دەستپێدەکەن کە بریتین لە: ئاستی مەترسی و هەڕەشەکانی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق.

نوسینگەی سودانی دەڵێت، لەچوارچێوەی ئەم پێداچونەوەیەدا، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دادەڕێژرێت و دواتر هەنگاو دەنرێت بۆ پەیوەندییە ئەمنییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و ئەو وڵاتانەی لە هاوپەیمانییەکەدا بەشدارن.

له‌راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، لایەنەکان پابەند دەبن بەڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ساڵی 2008ی نێوان عێراق و ئەمەریکا، ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەقۆناغی دانوستان لەسەرتاسەری وڵات پارێزراو دەبن و ڕێگری دەکرێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بۆ ئەو هاوکارییە سەربازییانەی  پێشکەشی عێراقی کردن لەشەڕی دژ بەداعش، دەربڕی. هەروەها خواستی عێراق بۆ هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمان دوپاتکردەوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×