فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
  2019-08-20       1815       
نەسروڵا ڕەشنودی، فازڵ میرانی

سایتێكی‌ ئێرانی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ فازڵ میرانی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگە نادەن لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایش‌و سەقامگیریی ئێران بکرێت.

ئاوێنه‌: سایتی‌ ئێرانی‌ی‌ جام کورد بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌دیداری‌ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و نەسروڵا ڕەشنودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر، میرانی‌ رایگه‌یاندووه‌، "بەهیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایش‌و سەقامگیریی ئێران بکرێت."

فازڵ میرانی ڕاشیگەیاندووه‌، "په‌یوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان‌و سەرکردایەتی پارتی لەگەڵ ئێران ڕەگ‌و ڕیشەی لەمێژینه‌ی هه‌یه‌، بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئێمەش هەمو کات هاوکاری‌و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان لەگەڵدا بووەو چاکەو پشتگیرییەکانی ئێرانییەکان لەبیر ناکەین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×