پارەی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە گەیشتە هەرێم
  2019-08-22       1287       

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران دەینێرێت، گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان، بە "روداو"ی راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەمە) پارەکە گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەگەیشتنی ئەو پارەیەش دابەشكردنی موچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی هەرێم بەر لە جەژنی قوربان موچەی چەند وەزارەت و شوێنێكی دابەش كردو ئەم هەفتەیەی دوای پشوەكانی جەژن پڕۆسەی دابەشكردنی موچەی زۆر بە سستی بەڕێوەدەچو و حكومەتیش هۆكارەكەی دەگەڕاندەوە بۆ نەگەیشتنی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەنێرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×