ماکرۆن هەڕەشە لە تورکیا دەکات
  2019-08-24       3515       
دوای سەردانی فەرمی سەرۆک وەزیرانی یۆنان کریاکۆس بۆ فەڕەنسا و کۆبونەوەی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایگەیاند، ''فەڕەنسا بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی کە تورکیا لە قوبروس ئەنجامی دەدات بێدەنگ نابێت''.

ئاوێنه‌: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا دوای سەردانێکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی یۆناندا ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایگەیاند، ''ئێمە بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی کە تورکیا لە قوبروس ئەنجامی دەدات بێدەنگ نابین و وەڵامان دەبێت''.

بەپێی هەواڵێ ڕۆژنامەکانی تورکیا لە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی یۆناندا باس لە چەندین کێشەی وڵاتی یۆنان کراوە.

ماکرۆن باسی لەوە کرد کە لە کۆبونەوەکەی نێوانیاندا باس لە ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی دەکەین. ئێمە پێمان وایە ئەو هەنگاوانەی کە تورکیا بەم دوایانە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیدا دژی بڕیارە یاسایەکان دەوەستنەوە. ماکرۆن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک فەڕەنسا  و یەکێتی ئەوروپاش هاوپەیمانیەتیان لەگەڵ یۆناندا هەیە. بۆ چارەسەرکرنی کێشەکانی ئەو ناوچەیەش ئامادەین کە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی یۆناندا بکەین.

لەماوەی رابردودا حکومەتی تورکیا ناردنی کەشتی (یاڤۆس)ی بۆ دەریای قوبروس راگەیاند، حکومەتی قوبروس ئیدانەی هەنگاوە نوێیەکەی حکومەتی تورکیای کرد بۆ ناردنی کەشتی دوەمی دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریای قوبروس و ئەو هەنگاوەی بەپێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەقەڵمدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×