2019-08-24   960     
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بە بەشداری عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كه تیادا داوا له ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حیزبه كرا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌ستنی كۆنگره له‌مساڵدا.
ئاوێنه: ئەمرۆ شەممە ٢٤ی ئاب، مه‌كته‌بی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە بەشداری عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر كرایه‌وه و هه‌روه‌ك باس له‌ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره كرا، كه بڕیاره له‌مساڵدا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆنگره‌ی چوراه‌می خۆی ببه‌ستێ و مه‌كته‌بی سیاسیی به‌پێویستی زانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ وزه‌ی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كار‌و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌داهاتوودا.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێڕاقی خسته به‌رباس و له‌و پێناوه‌شدا ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كانی به‌پێویست زانیی له‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا به‌تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركووك ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێننه‌دی.