2019-08-24   674     
ئه‌رشیف
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - دهۆك 4 هاوڵاتی بوونه قوربانی، هاتۆچۆی شێخان رایگه‌یاند ''هۆکاری ڕووداوەکە بابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ''.
ئاوێنه: بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان بڵاویكرده‌وه لەسەر ڕێگای گشتی هەولێر - دهۆک و لە نزیک چوارڕێیانی کۆمەڵگەی مەهەتێ لە سنوری شێخان ڕووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێڵ ڕوویدا بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه ''ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری بیکاشۆ و پاسێکی گەشتیاری وڵاتی تورکیا و ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووك بووە، هۆکاری ڕووداوەکە بابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ''.