2019-08-25   852     
شەوی رابردو چەند چەكدارێكی داعش به‌چه‌کی بی که‌ی سی دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەك ھاوڵاتی داقووق كرد و، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.
ئاوێنه: پۆلیسی داقوق بڵاوی كردووه‌ته‌وه "درەناگانی شەوی رابردوو لە نزیک ئیمام زەین عابدین كران ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ژمارەیەک هاوڵاتیان لە یاریگایەکی قەزای داقوق، دایه‌بەر دەستڕێژی گولـلە، دوای ئەو هێرشە چەکدارییە چەند کوله هاوه‌نێک ئاڕاستەی گه‌ره‌کێکی ناوچه‌که کرا".
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکانی داقووق بەهۆی ئەو هێرشەوە شه‌ش کوژراو و ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی داقووق کە کوژراوەکان به‌شێکیان یاریزان بوون.
دوای رووداوەکە هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنەکە و پشتێنەی ئەمنییان درووستکردووە، لەکاتی گەیشتنی هێزەکەش دەنگی تەقەیەکی زۆری هەڕەمەکی بە ئاراستەی ئەو چەکدارانە کراوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.