سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا پارێزگاری موسەننا بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی گەندەڵی.
بە گوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە دۆسیەی ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا رەوانەی دەستەی دەسپاکی و دیوانی چاودێری دارایی بکرێت بە تۆمەتی گەندەڵی و کۆکردنەوەی سامان.
هەروەها، بەرپرسی راگەیاندنی محەمەد رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە لەسەر سکاڵای ناوبراو سودانی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پارێزگارە بەهۆی ئەوەی گەندەڵی کردووە.