عەلی عەلاق: جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی بانكێك سزابدرێت لەگەڵ ئەوەی بێبەش بكرێت لە دۆلار
  2024-01-31       262       

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رەتیدەكاتەوە جگە لە بانكی هودا، بانكی دیكەی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە سزادرابن و دەشڵێت، جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی بانكێك سزابدرێت لەگەڵ ئەوەی بێبەش بكرێت لە دۆلار. دەشڵێت، بڕیاردراوە كە ژمارەیەك لە بانك و كۆمپانیا بێبەش بكرێن لە دۆلار، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبونیان بە رێكارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانەوە لە پەیوەست بە روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆر.

ئاوێنە: عەلی عەلاق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتویەتی، جیاوازییەكی زۆر گەورە هەیە لەنێوان ئەوەی بانكێك بخرێتە لیستی سزاكانی نوسینگەی چاودێریی ئسوڵی بیانی(OFAC)  لەگەڵ بێبەشكردنی بانكێك لە مامەڵەكردن بە دۆلار كە ئەمەی دوەمیان سزا نییە، هێندەی هاندانی بانكەكەیە بۆ پابەندبون بە رێكارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لە پەیوەست بە روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆر.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو قسانەی لەبارەی دەرچونی بڕیار لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بۆ سزادانی ژمارەیەك بانكی دیكەی عێراقی دەكرێن، "ورد نین"، ئەو بڕیارەی لەم دواییانە دەركراوە تاوەكو ئێستا پەیوەستە بە بانكی هوداو سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكەكەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەوەی لەبارەی چەند بانكێكی دیكەوە دەوترێت، ئەوەیە كە بانكی ناوەندی بە رێنامیی بەردەوام هەڵدەستێت بە بێبەشكردنی هەندێك بانك لە دۆلار لەبەر چەند هۆكارێك كە پەیوەستن بە روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆر.

جەختیشی كردۆتەوە، چەند بڕیارێك دەركراون بۆ بێبەشكردنی ژمارەیەك بانك و دەیان كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بۆ بێبەشكردنیان لە گەیشتن بە دۆلار، ئەوەش دوای تۆماركردنی تێبینی لەسەر ئەو بانك و كۆمپانیایانە.

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×