گروپێكی چەكداری عێراقی: هێرشەكانمان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبن
  2024-01-31       397       

گروپی "فەیلەقی وەعدولسادق" كە بەشێكە لە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەڵێت، هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبن، لەگەڵ ئەوەش رێز لە بڕیاری ئەو گروپانەی سەربە مقاوەمە دەگرن كە هێرشەكانیان راگرتوە.

ئاوێنە: گروپی "فەیلەقی وەعدولسادق" سەربە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رێز لە هەڵوێستی هەندێك لە گروپەكانی مقاوەمە دەگرین كە هێرشە سەربازییەكانیان دژبە هێزەكانی ئەمریكا راگرتوە لە پێناو شەرمەزار نەكردنی حكومەتی عێراق بەهۆی هەڕەشەكانی ئەمریكاوە بۆ حكومەت بە كشاندنەوەی پشتیوانی لێی و روخاندنی و دەستبەرداربونی لە پاراستنی پارەكانی عێراق لە بانكە جیهانییەكاندا."

گروپەكە وتوشیەتی"ئێمە لای خۆمانەوە وەك فەیلەقی وەعدولسادق، بەردەوامی هێرشە سەربازییەكانمان بۆ سەر هێزەكانی ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمریكا لە هەمو شوێنێكی ناوچەكە رادەگەیەنین، تا ئەو كاتەی دەستدرێژییەكانی زایۆنی-ئەمریكا-بەریتانیا بۆ سەر گەلەكەمان لە فەلەستین رادەگیرێن و تەواوی خاكی فەلەستین رزگاردەكرێت و دەوڵەتێكی فەلەستینی كە پایتەختەكەی قودس بێت رادەگەیەنرێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممە، ئەبو حسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەپێناو شەرمەزار نەكردنی حكومەتی عێراق راگرتنی هێرشە سەربازی و ئەمنییەكانمان دژبە هێزەكانی ئەمریكا رادەگەیەنین و بەشێوەیەكی دیكە بەرگری لە گەلەكەمان لە غەززە دەكەین.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×