سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایانكرد، جەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو "سەردانێکی خێرا و نهێنی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدا" و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك له هێزه چه‌كداره‌كانی نزیك له تاران كۆبوه‌ته‌وه به ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له نێوان ئه‌مریكییه‌كان و لایه‌نگرانی ئێرانی هاتوه‌ته ئاراوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "العربی الجدید"، سەردانەکەی قائانی بۆ بەغدا لەژێر رۆشنایی ئەو پێشهاتە خێرایانەدا دێت كه له دوای كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی و برینداربونی 40 سه‌ربازی دیكه له سنوری ئوردن هاتوه‌ته ئاراوه، هاوکاتیشه لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان بەغدا و واشنتن سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش.
سەرچاوه عێراقییه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، "فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو (29ی 1ی 2024) سەردانێکی نهێنی بۆ بەغدا کردوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ماوه‌ته‌وه و دو دیداری ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی بوه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش سێ كاتژمێری خایاندوه".
قائانی له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سودانی وتویه‌تی، "تاران نەیویستوە عێراق بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی كێشه‌كان لەگەڵ ئەمریکا و نەیویستوە سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری عێراق تێكبدات".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، "قاعانی داوای لە سودانی کردوه پەیامێک بە ئەمریکییەکان بگەیەنێت کە ئێران هیچ پەیوەندییەکی به هێرشه‌كانه‌وه نییە و تەنانەت زانیاریی لەسەر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا لەسەر سنوری نێوان ئوردن و سوریا نه‌بوه، هەروەها هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕیش نادات لە ناوچه‌كه‌دا و هەر هێرشێک بۆ سەری ناوچەکە و هەمو جیهان ئاگر ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "قاعانی بەڵێنی بە سودانی داوە فشار بخاتە سەر کوتلە چەکدارەکانی عێراق بەمەبەستی هێوربونەوە و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەمریکییەکان لە بەرامبەر خێراکردنی پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵیان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی بەپێی خشتەی کاتیی راگەیەندراو".
سەرچاوە ئاگادارە عێراقییەکان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێن، "دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکەی لەگەڵ سودانی، قائانی دیدارێکی دیکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی هێزه چەکدارەکان ئەنجامداوه له‌وانه سەركردەی میلیشیاكانی كەتائیبی حزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەباو كەتائیبی سەید ئەلشوهەدا و چه‌ند گروپێكی دیكه گفتوگۆی لەگەڵدا کردون بۆ هێورکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئەمریکییەکان و راگرتنی بۆ ماوەیەکی کاتی تا ئەوکاتەی دۆخەکە دەزانرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی کە لیواکانی حزبوڵا هێرشه‌كانیان بۆ سەر سوپای ئەمریكا رابگرن، هەروەها کوتلەکانی دیکەش وەڵامیان داوەتەوە، بەڵام بە فەرمی وەستانی ئۆپەراسیۆنەکانیان راناگەیەنن وەک ئەوەی لیواکانی حزبوڵا رایگه‌یاند.