سوودانی گەرەنتی هێرشی ئەمریكا بۆسەر میلیشیا شیعەکان ناكات
  2024-02-02       408       

زانیاریی ئاژانسەکان باس لەوە دەکەن، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هیچ گەرەنتییەكی لە لایەنی ئەمریكاوە وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی واشنتۆن هێرش نەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی نزیكی ئێران لە عێراق.

میدیا عێراقییەكان لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لە بەغدای پایتەخت، زانیاری نوێ لە بارەی هێرشەكانی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە دەخەنەڕوو.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردوە، دوا بە دوای هێرشی یەكشەممەی ڕابردوو بۆ سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە سنووری نێوان ئوردن و سووریا، كە لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریكی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون، بەشێك لە گرووپە چەكدارەكانی عێراق زۆربەی بارەگاكانیان چۆڵكردووە.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە ڕۆژنامەی “عەرەبی جدید”ی ڕاگەیاند، “حكومەت ئاماژەی مەترسیداری لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئوردن بە لێدان لە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە عێراق و سووریا.

ئاماژە بەوەش دەكەن، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هیچ گەرەنتییەكی لە لایەنی ئەمریكاوە وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی واشنتۆن هێرش بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران ئەنجام نەدات.

ئەمریكا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی هێرشی سەر بنكەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، بۆ ئەو مەبەستە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پلانەكان بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیكی ئێران لە عێراق و سووریا پەسەند كردووە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×