حكومەتی عێراق: لەهێرشەكانی ئەمریكادا 16 كەس كوژراون
  2024-02-03       455       
پێگەی لیوایەكی حەشدی شەعبی لە سنوری پارێزگای ئەنبار كە شەوی رابردو لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كرا

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ هەماهەنگییەكی پێشوەخت هەبوبێت بۆ هێرشەكانی شەوی رابردوی ئەمریكا. دەشڵێت، لە هێرشەكاندا 16 كەس كوژراون كە لەنێویاندا هاوڵاتی مەدەنی هەن.

ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئیدارەی ئەمریكا دەستدرێژییەكی نوێی بۆ سەر سەروەریی عێراق ئەنجامدا بە بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی هێزە ئەمنییەكانمان بە فڕۆكەی جەنگی لەناوچەكانی عەكاشات و قائم و چەند شوێنێكی مەدەنی نزیك لەو پێگانە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەم دەستدرێژییە ئاشكرایە، بوە مایەی كوژرانی 16 كەس كە لەنێویاندا هاوڵاتی مەدەنی هەن لەگەڵ برینداربونی 25 كەسی دیكەو هەروەها زیانیش بە چەند بینایەكی نیشتەجێبون و ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان گەیشتوە.

وتوشیەتی، لەدوای هێرشەكە لایەنی ئەمریكی بە راگەیاندنی ئەوەی كە هەماهەنگی پێشوەخت هەبوە بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە، پەنای بردە بەر شێواندن و تێكدانی راستییەكان، كە ئەوەش بانگەشەیەكی درۆیە بە ئامانجی چەواشەكردنی رایگشتی نێودەوڵەتی و دەرچون لەژێر باری بەرپرسیارێتی یاسایی بۆ ئەم تاوانە رەتكراوەیە بەگوێرەی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەكان.

وتەبێژی حكومەتی عێراق جەختی كردۆتەوە، ئەو هێرشە ئاسایشی عێراق و ناوچەكە بەرەو لێوای هەڵدێر دەبات و پێچەوانەی هەوڵەكانیشە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری خوازراو.

عەوادی دوپاتیكردۆتەوە كە عێراق رەتیدەكاتەوە ببێتە گۆڕەپانی پاكتاوی حساباتەكان و دەبێت سەرجەم لایەنەكان ئەمە بزانن كە خاك و سەروەریی عێراق شوێنێكی لەبار نییە بۆ ناردنی پەیام و نمایشی هێزە ناكۆكەكان.

هەروەك جەختیشی كردۆتەوە كە بونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەو ئەركاناەی پێی سپێردراون دەرچوە، بۆتە هۆكارێكی بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاساوێك بۆ تێوەگلاندنی عێراق لە ناكۆكییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی عێراق هەمو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی خاك و شارو گیانی رۆڵەكانی لە ریزی تەواوی هێزە چەكدارەكاندا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×