2019-08-27   689     
لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکوک کۆبونه‌وه و ڕایانگه‌یاند ''به بێ مادده‌ی 140 سه‌رژمێری ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه''.
ئاوێنه: بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی ئابی 2019 سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی که‌رکوک بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كانی شاره‌كه كۆببنه‌وه به‌ڵام دواتر سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له ناو خۆیاندا كۆبوونه‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوی لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکووک ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شار و فه‌رامۆش نه‌کردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ناوخۆ که ئێستا هیچ ڕۆڵێکیان نییه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه ''ئێمه‌ی کورد به یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای سه‌رژمێری ده‌که‌ین که پێمانوایه تاوه‌کوو مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌بێت به هه‌ر سێ قۆناخه‌کانییه‌وه، هه‌ر یاسایێکی دیکه ده‌ربچێت سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ئێمه ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه''.
لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکوک داوایان له سه‌رۆک کۆمار و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا کردووه که گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری که‌رکووک ڕابوه‌ستێندرێت که ئێستا هه‌موویان ده‌یبینین و ڕۆژانه هاووڵاتییان له شوێنه‌کانی دیکه‌وه ده‌هێندرێن و به شێوه‌یێکی فه‌رمی ته‌ئید سه‌که‌ن و فۆرمیان بۆ دروست ده‌کرێت.
لایه‌نه کوردستانییه‌کانی که‌رکووک جه‌ختیان کردۆته‌وه که پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانی که‌رکووک به‌تایبه‌تی کاکه‌ییه‌کانی شاری که‌رکووک له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌کاندایه و پێویسته سه‌ر و ماڵیان بپارێزرێت.