پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوە
  2024-02-28       172       

پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاو كردەوە، بڕیارە خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسا بكرێت، یەكێك لەوانە بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چاودێری دارایی، دەشڵێن، لە كۆتایشدا ئەندامانی پەرلەمان گفتووگۆی كراوە ئەنجام دەدەن.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسا بكات، یەكێك لەوانە بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای چاودێریی دارایی، هەروەها خوێندنەوەى دووەم بۆ پرۆژە یاسای سزادانی عێراقی ساڵَی ١٩٦٦ دەكات.

لە كۆتا بڕگەی كارنامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەندامانی پەرلەمان گفتووگۆی كراوە ئەنجام دەدەن، هەروەها بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ پەرلەمانی عێراق لە بارەی چەند پرۆژەیا یاسایەك كۆبووەوە و تەنها خوێندنەوەی بۆ یەك پرۆژە یاسا كرد، دواتر كۆبوونەوەكەی دواخست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×