کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە دوو پلە لە ژێر سفر دەبێت.