مستەفا گرعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم پشت به هه‌ژماری من نابه‌ستێت، بەڵام دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت.
ئاوێنە: مسته‌فا گرعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتی راگه‌یاند "به‌پێی بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێویسته موچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه حكومییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنیان هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناو و ناونیشانی وه‌زیفیی و بڕ‌ی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بنێرێت، هاوكات هه‌ر هه‌ژمارێكی دیكه كه له بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرابێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق باوه‌ڕ‌پێكراو نییه".
وتیشی"وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌توانێت سود له 'هه‌ژماری من' وه‌ربگرێت، كه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌یه بۆ موچه‌خۆرانی، به‌ڵام وه‌ك هه‌ژمارێكی باوه‌ڕ‌پێكراو پشتی پێ نابه‌ستێت."
له‌باره‌ی موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه دابه‌شنه‌كراون، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند: "پێویسته موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌یان بۆ بگه‌ڕ‌ێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڕ‌ێكه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقدا ده‌بێت".
مسته‌فا گرعاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات، به‌پێی لیستی موچه‌خۆران ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق داوایكردوه و تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیسته‌كه‌ی نه‌ناردوه، به‌ڵام بۆ موچه‌ی مانگی ئادار پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ژماری بانكی حكومییان هه‌بێت، كه پێموایه دروستكردنی ئه‌و هه‌ژماره كارێكی ئه‌سته‌م نییه و ده‌توانرێت له یه‌ك مانگدا بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستبكرێت".