تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان كۆتایی دێ‌
  2024-02-29       161       

تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان تەنیا ئەمڕۆ ماوە، ئەوەیش دوای درێژكردنەوەی كاتەكەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ماوەی 20 ڕۆژی دیاری كردووە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كارتی بایۆمەترییان نوێ بكەنەوە، ئەوانەشی لەدایكبووی ساڵی 2006ن، دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن بۆ دەنگدان، دواتر 10 ڕۆژی تر ئەو كاتە درێژ كرایەوە.

  دوای درێژكردنەوەی ئەو كاتە كە تا سەعات سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كات ماوە، دواتر كۆتایی دێ‌.

رۆژی 20ـی شوبات كۆتایی بەو كاتە دەهات كۆمسیۆنی عێراق دیاری كردبوو، بۆیە 10 ڕۆژی تر كاتەكەی درێژ كردەوە و ئەمڕۆ كۆتایی بەو كاتە دێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×