کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە سێ پلە دەبێت.