عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات
  2024-02-29       278       

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود كه‌ هاوكات له‌سه‌ر پشكی سۆسیال دیموكرات وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "لەدوای گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەیەک بازنەییەوە بۆ چەن بازنەیی، ڕوبەڕوی ئەرکی نوێ و شێوازی نوێی کارکردن دەبینەوە، لە هەر گۆڕانێکدا ئەگەری هاتنەپێشەوەی لیست و قەوارەی نوێ و پاشەکشەی هەندێکی دیكه‌ هەیە".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەوەی گرنگە بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێویستی بەخۆ سازدان ئامادەسازی و رێکخستنەوە و یەکڕیزی نێوانیانە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتودا لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوبن.

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ساڵی 2019وه‌ پۆستی وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان به‌ڕێوه‌ده‌بات، هاوكات ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بوه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی برای ناكۆكیی له‌نێوانیان دروستبو، دۆخه‌كه‌ گه‌یشته‌ جوڵه‌پێكردنی هێز.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×