كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، نیگەرانین لە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی ڕابردودا.
ئاوێنە: كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی ڕابردودا و هەروەها ڕێگری‌کردن لە ڕوماڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردو یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەکراوی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات.
له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندجارێك به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ئازادی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی له بادینان سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.