كێشەی گەڕانەوەی ئەو عومرەكارانە چارەسەركرا كە لە سعودیە گیریان خواردبو
  2024-02-29       199       

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، كێشەی گەڕانەوەی ئەو عومرەكارانە چارەسەركرا كە بەهۆی نەبونی فڕۆكە لە سعودیەوە بۆ عێراق، گیریان خواردبو.

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیكردن لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوابەدوای داواکاری عومرەکاران لەبارەی نەبونی فڕۆکە بۆ گەڕانەوەیان لە سعودیەوە بۆ عێراق، لە دوێنێوە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەو هێڵی ئاسمانی عێراقییە لەهەوڵداین."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"ئەمڕۆ(پێنجشەممە) فرۆکەیەک بۆ وەجبەی یەکەم دابینکراو سبەی وەجبەی دوەم و سێیەم چارەسەر دەکرێ."

بەقسەی كاروان یاروەیس "کێشەکە بەهۆی کەمی تیمی فرۆکەوانییەوە سەریهەڵداوەو چارەسەر دەکرێ."

بەپێی زانیارییەكان نزیكه‌ی 500 عومره‌كاری هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار رۆژه بەهۆی زۆری خواست لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراق و نەبونی فڕۆكە‌ له‌ سعودیه‌ گیریانخواردوه.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×