ئەو كەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی كوژرا خەڵكی باكوری كوردستانە
  2024-02-29       911       

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە دەڵێن، ئەو هاوڵاتییەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەرامبەر چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی كوژرا، هاوڵاتییەكی خەڵكی باكوری كوردستانە، پزیشك بوەو بەهۆی كێشەی سیاسییەوە ساڵانێكە روی لە باشوری كوردستان كردوە.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەرامبەر چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک تیرۆرکرا، بەپێى میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئەو هاوڵاتییەی كوژراوە ناوی “عەبدولقادر سەبری تۆپراك”و خەڵکی باکوری کوردستان بوەو بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ساڵانێکە ڕوی لە باشوری کوردستان کردوە.

“عەبدولقادر سەبری تۆپراك”، وەك میدیای نزیك لە پەكەكە باسی كردوە، خەڵکی بەدلیسی باكوری کوردستان و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و باوکى سێ منداڵ بوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ناوبراو ئەندامی هەدەپە بوە لە باکووری کوردستان و ساڵانێكە بە هۆی بارودۆخی سیاسییەوە ڕوی لە باشوری کوردستان کردوە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی کاری کردوە.

میدیای نزیك لە پەكەكە وتویەتی، ناوبراو "پێش تیرۆرکردنی چەندین جار لەلایەن میتەوە هەڕەشەی لێ کراوە."

لە ئێستا تەرمی كوژراوەكە لە پزیشکی دادى سلێمانىیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×