بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ هەڵپەسێردرا
  2024-02-29       301       

دوای ئەوەی بڕیاربو له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ ده‌روازەی نێودەوڵەتی باشماخ‌ رابگیرێت، دەروازەكە دەڵێت، ئەو بڕیارە هەڵپەسێردراوەو هاتوچۆ ئاسایی دەبێت و راناگیرێت.

ئاوێنە: ده‌روازەی نێودەوڵەتی باشماخ‌ لە راگەیەندراوێكی نوێدا وتی، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەنەوە كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو بڕیارەی پێشو هەڵپەسێردراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت لە دەروازەكەیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دەروازەكە پێشتر لە راگەیەندراوێكدا وتبوی، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیاران ده‌كه‌ین كه‌ له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و(پێنجشەممە)ه‌وه‌ هاتوچۆی گەشتیاری له‌ ده‌روازه‌كه‌ ڕادەگیرێت و تا كاتژمێر 7:00ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 2ی 3ی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو‌، راگرتنی هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ ده‌روازه‌ی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنه‌ لە کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام هاتوچۆی بازرگانی ئاساییەو ڕاناگیرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×