كۆمسیۆن وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگداندەرانی درێژكردەوە
  2024-02-29       171       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیكە درێژكردەوە.

ئاوێنە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێم پێنج رۆژی تر درێژکرایەوە واتە تاوەكو 5ـی مانگی ئازاری داهاتو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەدایکبوانی ساڵی 2006 و ئەو هاوڵاتیانەی کە بایۆمەتریان نییە تەنها پێنج رۆژیان لە بەردەستدایە تا سەردانی بنکەکانی دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×