پێگەی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینارە
  2024-03-01       191       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 24ی 2 تا 1ی 3ی 2024، زیاتر لە 20 ملیار دینارە كە لەو بڕە لەسەدا 94ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 24ی 2 تا 1ی 3ی 2024،، 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 19 ملیارو 282 ملیۆن و 980 هەزار دیناری واتە 94%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 179 ملیۆن و 925 هەزار دیناری واتە 6%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×